ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی مانگی پوشپەڕ، ھێزە سنووریەکانی کۆماری ئیسلامی لە گوندی “عیسا گولیک”ی سەر بە ناوچهی چاڵدوران، كۆمهڵێك لە کۆڵبەران رادەگرن و بە توندی ئازار و ئەشکەنجەیان دەکەن كه به هۆیهوه چهند كۆڵبهر به سهختی بریندار دهبن.
بە پێی راپۆرتەکان، پێنج کۆڵبەر بە ناوەکانی “جەماڵ حەسەین پوور”، “باران حەسەن پوور”، “حوسەین فیروزی”، “وەلی موقیمی” و “حەمید عەبدوڵا زادە”، لە نزیک گوندی سنووری “عیسا گولیکی” سەر بە شاری چاڵدۆران لەلایەن ھێزە سنووریەکانی ڕژیمهوه به توندی ئهشكهنجه و ئازار دهدرێن. شایانی باسە کە، “حەمید عەبدوڵازادە” بە ھۆی سەختی برینەکانیهوه بۆ نەخۆشخانەی “قەمەری بنی ھاشم”ی شاری “ماکۆ” و چوار کۆڵبەرەکەی تر بۆ نەخۆشخانەی شاری چاڵدۆران گوازراونەتەوە.