بەرپرسی رێكخراوی ئێزیدی رایگەیاند، شهوی ههینی ٨ی مانگی خهرمانان، لە نزیک بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شنگال گۆڕێکی دیکەی بەکۆمەڵ دۆزراوەتەوە کە روفاتی خەڵکی ئێزیدی تێدابووە.
لە ناسنامە و جل و بەرگی ئەو کەسانەی كه لە گۆڕە بەکۆمەڵەکەدابوون، دەرکەتووە کە ئەو کەسانە خەڵکی شنگالن. لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە سنوری شنگال ٨١ گۆڕی بە کۆمەڵ دۆزراونەتەوە، لەو ژمارەیەش کار لهسهر ١٧ گۆڕی بەکۆمەڵدا کراوە و رووفاتەکان دەرهێنراونەتەوە کە تەرمی ٢٣٥ کەسیان تێدابووە. شایانی باسه، رووفاتەکانیش بەمەبەستی ناسینەوەی ناسنامەیان بۆ پزیشکی دادی بەغدا گواستراونەتەوە.