ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، له كاتی ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتییانی شاره‌كانی سه‌ر به پارێزگای خووزستان، به هۆی ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه، لاوێكی دیكه له‌شاری “سووسه‌نگرد” به ناوی “سه‌ید حسێن ئال یاسین” گیانی له ده‌ست دا.
پێشتر و له ماوی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتی دیكه به ناوه‌كانی “مۆسته‌فا نه‌عیماوی” خه‌ڵكی شادگان، “عه‌لی مه‌زره‌عه” خه‌ڵكی “زۆیه” و “قاسم خۆزه‌یری” خه‌ڵكی “كووت عه‌بدۆڵڵا”، به هۆی ده‌سترێژی گوله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان له ده‌ست دابوو. دوێنی شه‌و خه‌ڵكی ناڕازی له ئۆستانی خووزستان بۆ چواره‌مه‌ین شه‌وی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی به تایبه‌ت نه‌بوونی ئاو و كاره‌با، ڕژانه سه‌ر شه‌قام. له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دوێنێ شه‌و شاره‌كانی “حه‌میدیه”، “شووش”، “خۆڕه‌مشه‌هر”، “ماهشههر”، “قه‌لعه كه‌نعان”، “بۆستان” و “شادگان” به ته‌واوی ملیتاریزه كرا به‌ڵام خه‌ڵك له ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی هه‌ر به‌رده‌وام بوون، هه‌روه‌ها دانیشتووانی گه‌ڕه‌كه‌كانی “كووت عه‌بدۆڵڵا”، “زوویه” و “زه‌ركان”ی ئه‌هواز له ناڕه‌زایه‌تی به بێ ئاوی به سووتاندنی لاستیك و كۆبوونه‌وه شه‌قامه‌كانیان داخست.