لە ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاوڵاتییەک بەناوی “ڕەحمان ئەحمەدیان” خه‌ڵكی شاری ورمێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه دەستبەسەر ده‌كرێت و پاش چەند ڕۆژ لە ڕاگراتنی له یه‌كێك له گرتووخانه ئه‌منییه‌كانی شاری ورمێ، لەژێر ئەشکەنجەی هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم، گیانی لەدەست ده‌دات.
ئه‌و هاووڵاتییه تەمەن 38 ساڵه، خەڵکی گوندی “سیر حەیدەرلوو”ی سەربە شاری ورمێیە و تەرمەکەی ڕۆژی یەکشەممە 27ی مانگی پووشپەڕ، ڕادەستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی کراوە. جێی ئاماژه‌یه كه هێزە ئەمنییه‌كانی ڕژیم هەڕەشەیان لە بنه‌ماڵه‌ی “ڕەحمان ئەحمەدیان” کردووە و پێیان ڕاگەیاندوون، کە مافی قسەکردنیان لەگەڵ هیچ میدیایەک نییە و منداڵەکه‌یان لە زینداندا خۆی کوشتووە.