ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی شیركه‌تی حه‌وت ته‌په له ٦مین ڕۆژی مانگرتندا له حه‌ساری ده‌ورووبه‌ری شیركه‌ت ڕێپێوانێكی به‌رینیان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی حه‌وت ته‌په له‌م ڕێپێوانه‌دا خوازیاری جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان بوون. شایانی باسه پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كرێكارانی ده‌ركراو بۆسه‌ر كار، نوێ كردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كرێكارانی به‌شی ده‌فع ئافات، واكسیناسیۆنی كرێكاران و هه‌روه‌ها روون كردنه‌وه‌ی وه‌زعییه‌تی شیركه‌ت، له داخوازییه سه‌ره‌كییه‌كانی كرێكارانی ناڕازیی حه‌وت ته‌په‌ن.