سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، حۆكمی ئێعدامی دوو زیندانی به ناوه‌كانی “بابه‌ك ئه‌سڵانی” و “مۆحسن ئیسفه‌هانی” كه پێشتر به تۆمه‌تی كۆشتنی به ئه‌نقه‌ست مه‌حكووم كرابوون، له زیندانی ناوه‌ندی ورمێ به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و به‌ندركراوانه ڕوژی هه‌ینی ٢٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، له‌گه‌ڵ زیندانییه‌كی دیكه به ناوی “مه‌یسه‌م سادقی” ڕاگوێزی زیندانی تاكه‌كه‌سی كرابوون. جێی ئاماژه‌یه كه “مه‌یسه‌م سادقی” به هۆی به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه، گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناو به‌ند.