٢٦٠ گوندی پارێزگای كرماشان له‌گه‌ڵ قه‌یرانی كه‌مبوونی ئاو به‌ره‌وڕوون و زۆرترین پێداویستی به ئاو له گونده‌كانی كرماشان و سه‌لاسی باوه‌جانی تۆمار كراوه.
لانیكه‌م ١٤٥ گوندی پارێزگای كرماشان به تانكه‌ر ئاویان بۆ ده‌گوازنه‌وه كه له‌م ڕێژه‌یه ٥٤ گوند سه‌ر به شاری كرماشان و ٣٦ گوند سه‌ر به شاری سه‌لاسی باوه‌جانییه. ڕێژه‌ی ئه‌م گۆندانه له گه‌رمترین مانگی ساڵ واته مانگی گه‌لاوێژ، ده‌گاته ٢٦٠ گوند و سه‌رانه‌ی هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌ك له ٢٤ كاتژمێری شه‌وانه‌ڕۆژێك دا ده‌گاته ته‌نیا ١٥٠ لیتر. ئه‌مه له حالێكدایه كه هاووڵاتییانی خه‌ڵكی سه‌رپۆلی زه‌هاو هێشتا له ژێر كانێكس دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و له كه‌مترین ئیمكانات بێبه‌شن. به وته‌ی به‌رپرسانی ئۆستانی، ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی كرماشان ته‌نیا ٢٠ تانكه‌ری هه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاوی گونده‌كان، و نیازی به لانیكه‌م ١٠ تانكه‌ری دیكه هه‌یه بۆ دابین كردنی ئاوی ئه‌و گوندانه‌ی كه ته‌نانه‌ت ڕێگه و جاده‌ی باشیان نییه.