دانیشتووانی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئۆستانی خۆزستان، بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تی به گوازتنه‌وه‌ی ئاوی ڕووباره‌كانی ئه‌و ئۆستانه بۆ شوێنه‌كانی دیكه‌ی ئێران و هه‌روه‌ها هه‌وڵی ڕژیم بۆ كۆچی زۆره‌ملی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ڕپێوانی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
له دووهه‌مین شه‌وی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خووزستان، دانیشتووانی شاره‌كانی “حه‌میدیه”، “ماهشه‌هر”،”سووسه‌نگرد”، “شووش”، “شادگان” و ناوچه‌كانی “كانتێكس” و “عه‌ین دوو”ی ئه‌هواز و چه‌ند شاری دیكه، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌بوونی ئاو و كاره‌با، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و هاوكات دانیشتووانی شاره‌كانی “هۆوه‌یزه” و “ڕه‌فیع”یش به‌م ناڕه‌زایه‌تییانه په‌یوه‌ست بوون. به پێی هه‌واڵی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ناڕازییان جاده‌ی “ئه‌هواز- شووش” یان داخست و پاشان له‌گه‌ڵ هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه. هه‌واڵه‌كان باس له كۆژرانی لاوێكی خه‌ڵكی شادگان ده‌كه‌ن كه له خۆپێشاندانه‌كانی شه‌وی هه‌ینی، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌و درابووه به‌ر ده‌سترێژی گولـله.