كۆمه‌ڵێك له پێرسۆنێلی ئۆرژانسی ١١٥ی ئۆستانی بووشێهر، ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی سێ مانگ حقووق، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، پێرسۆنێلی ئۆرژانسی ١١٥ی بووشێهر، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هیچ حقووقێكیان وه‌رنه‌گرتووه. به وته‌ی به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه، په‌یمانكار حقووقه‌كانیان دوا ده‌خات و ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه پێشتر له دانووستانی زانكۆی علووم پزیشكی، بڕیار درابوو كه حقووقی مانگی گۆڵانی ئه‌مساڵی پێرسۆنێلی ئۆرژانس، له لایه‌ن په‌یمانكاره په‌رداخت بكرێت. حقووقی مانگه‌كانی جۆزه‌ردان و پووشپه‌ڕ به هۆی ته‌واو بوونی قه‌راردادی په‌یمانكار، به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن زانكۆی علووم پزیشكیه‌وه په‌رداخت بكرێت، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و بڕیاره هه‌ڵنه‌گرتووه.