كرێكارانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په، ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، بۆ پێنجه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، له ناوه‌ندی ئه‌و شیركه‌ته ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی به‌شداربوو خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌ستی دواخراو، نوێ كردنه‌وه‌ی قه‌رارداده‌كان، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كار، هه‌روه‌ها واكیسانسیۆنی به‌خۆرایی و ده‌ستبه‌جێی ته‌واوی كرێكارانی ئێران، بوون. به وته‌ی كرێكاران حه‌قی شیفت، هاتووچۆ، خراپی كه‌ش و هه‌وا، ناخرێته سه‌ر حقووقه‌كانیان. له لایه‌كی دیكه‌و كرێكارانی به‌شی ده‌فعی ئافاتی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په، له بیست و دووهه‌مین ڕۆژی مانگرتن، له ناڕه‌زایه‌تی به بیلاته‌كلیفی پیشه‌یی و نوێ نه‌كردنه‌وه‌ی قه‌رارداده‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.