ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری ئه‌هواز، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی چه‌ند مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراو، چه‌ندین ڕۆژه هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه.
كرێكارانی شاره‌داری ئه‌هواز به دوای ڕێپێوان له ناوه‌ندی شاری ئه‌هواز، به كۆبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر ئۆستانداری خووزستان، خوازیاری جێبه‌جێ كردنی داخوازییه‌كانیان بوون. كرێكارانی به‌شدار بوو له‌م كۆبوونه‌وه هه‌روه‌ها خوازیاری گۆڕانی باروودۆخی پیشه‌یی و په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان بوون. به وته‌ی كرێكاران له ساڵی ٩٩ی هه‌تاویه‌وه حه‌قده‌ست، مه‌زایا و حه‌قی بیمه‌كانیان هه‌موو كات به شێوه‌ی ناته‌واو په‌رداخت كراوه.