ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په، بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، له به‌رانبه‌ر نووسینگه‌ی به‌ڕیوبه‌رایه‌تی ئه‌و شیركه‌ته ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه، كرێكارانی ته‌واوی به‌شه جوراوجۆره‌كانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌ن و خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ی كرێكارانی ده‌ركراو بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون. كرێكارانی حه‌وت ته‌په له به‌شێكی دیكه له داخوازیه‌كانیاندا، خوازیاری ڕوون كردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌و شیركه‌ته بوون و پێشتریش ڕایانگه‌یاندبوو كه تا گه‌یشتن به خواسته‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له مانگرتن.