ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٢٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، ٢٣ كرێكار له شاره‌كانی “تاران”، “خۆسف”،”نه‌یریز”،”مه‌حه‌لات” و “ته‌ورێز”، تووشی ڕووداوی كار بوون. له‌م ڕووداوانه ٩ كرێكار به‌سه‌ختی بریندار بوون و ١٤ كرێكار گیانیان له ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی كه‌ندنی كارێزی ئه‌فغانستانی، له مه‌یدانی “مه‌وج”ی تاران، به هۆی ڕووخانی دیواری كارێزه‌كه گیانی له ده‌ست دا. له شارستانی “خۆسف” كرێكارێكی دیكه‌ی كانزای “خوونیك” به هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی به‌سه‌ختی بریندار بوو. له ڕووداوێكی دیكه‌دا دوو كرێكار كه‌ندنی كارێز له شاری “نه‌یریز” به هۆی گازگرتوویی گیانیان له ده‌ست داوه. له ڕووداوێكی دیكه‌دا به هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی ماشینێكی “دامتراك” له كانزاێكی شارستانی “مه‌حه‌لات” شۆفێری ئه‌و ماشێنه گیانی له ده‌ست دا. هه‌روه‌ها ٤ كرێكاری دیكه له كاتی كاركردن له بینایه‌كی كۆنی شاری “ته‌ورێز”دا به هۆی ڕووخانی سه‌قف به توندی بریندار بوون. به هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له كارگایه‌ك له ئۆتوبانی “ئازادگان”ی تاران، پێنج كرێكار گیانیان له ده‌ست دا و ٤ كرێكاری دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون. له ڕووداوێكی دیكه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه له”خانی ئاباد”ی تاران، له كارگه‌یه‌كی مۆبل سازی پێنج كرێكار به هۆی گازگرتوویی گیانیان له ده‌ست دا و كرێكارێكی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوو.