ڕۆژی پێنج شەممە ٢٤ی مانگی پوشپەڕ، “بەھمەن ئیسماعیلی” خەڵکی گوندی “یەنگیجە”ی سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی سەر بە شاری ورمێ، پاش تێپەڕبونی ٦٠ رۆژ بەسەر دەستبەسەر کردنیدا بۆ زیندانی ناوه‌ندی ئه‌و شارە ڕاگوێزرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو ٢٣ی گوڵانی ئەمساڵ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، دەستبەسەر کرابوو و له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیلاعات بە مەبەستی دانپێدانانی زۆرەملی خرابوە ژێر گوشار و ئەشکەنجە.