شه‌وی پێنج شممه ٢٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی هه‌ڵگرسانی شه‌ڕ و ئاژاوه‌گێڕی له ناوچه‌ی “ڕێژئاو”ی سه‌رپولی زه‌هاو، ئاگریان له باخ و باخاتی ئه‌و ناوچه‌یه به‌ردا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه سهركۆتگهرانی ڕژیم به مه‌به‌ستی ئاژاوه‌گێڕی له نێوان دوو تایفه‌ی ناوچه‌ی ڕێژئاو و بان زه‌رده، ئاگریان به‌ردا له باخ و باخاتی خه‌ڵك و كاتێك خه‌ڵكی ناوچه‌كه چوون بۆ كۆژانه‌وه‌ی ئاگر، ته‌قه‌یان له خه‌ڵك كرد و ئاگره‌كه تا كاتژمێر پێنجی سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی درێژه‌ی هه‌بوو.