کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

كۆژران و برینداربوونی ١٧ زیندانی له‌  تێهەڵچوونی نێوان زیندنیانیانی زیندانی ورمێ

كۆژران و برینداربوونی ١٧ زیندانی له‌ تێهەڵچوونی نێوان زیندنیانیانی

ڕۆژی چوارشەممە 23ی پووشپەڕ، له‌ كاتی دابەشکردنی خۆراک لە لایەن بەرپرسانی زیندانی ناوه‌ندی شاری ورمێ، تێكهەڵچوونێکی خوێناوی لە نێوان زیندانیان هاتە ئاراوە كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ زیندانییەک کوژرا و 16 زیندانی دیکە برینداربوون.

بە پێی ڕاپۆرته‌كان، لەم تێكهەڵچوونەدا زیندانییەک بە ناونیشانی “کەریم بابایی” به‌ هۆی زه‌برێك كه‌ به‌ر سه‌ری كه‌وتووه‌ گیانی له‌ ده‌ست دا‌ و ١٦ زیندانی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون  كه‌ باری ته‌ندروستی یه‌كێكیان ناجێگیره‌. شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامی تەنانەت لە نێو زیندانەکانیشدا نادادپەروی و سێستەمی چەواشەکاری خۆی پێڕەو دەکات و لە دابەشکرنی پێداویستیه‌كانی زیندانیان جیاوازی و هەڵاواردن بەکار ده‌بات.