كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌ی قۆربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ساڵی پار له به‌نده‌ری به‌یرووت، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢3ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، به كۆبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر ماڵی “محه‌ممه‌د فه‌همی” سه‌رۆك وه‌زیرانی لۆبنان، خوازیاری لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر چوونیه‌تی ئه‌و ڕووداوه بوون.
به‌شدار بووان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه به هه‌ڵگرتنی تابووتی خاڵی، شانۆی ئه‌سپه‌رده‌كردنی قۆربانیانی ئه‌و ڕووداوه‌یان له به‌رده‌م ماڵی سه‌رۆك وه‌زیرانی لۆبنان به‌ڕێوه‌برد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هێرشی هێزه‌كانی پۆلیس ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه. جێی ئاماژه‌یه كه ته‌قینه‌وه‌ی سوولهكانی به‌نده‌ری به‌یرووت له ڕێكه‌وتی ٤ی مانگی ئووتی ساڵی ٢٠٢٠، لانیكه‌م ٢٠٠ كوژراو و برینداری لێكهوتهوه و ده‌وڵه‌تی لۆبنان به‌وهۆیه‌وه ده‌ستی له‌كار كێشا و له‌و كاته‌وه ئه‌و وڵاته له لایه‌ن ده‌وڵه‌تێكی كاتیه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.