ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی په‌یمانیی شاره‌داری تاران له ناڕه‌زایه‌تی به بیلاته‌كلیفی پیشه‌یی و هه‌روه‌ها په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به وته‌ی كرێكارانی به‌شداربوو له‌م كۆبوونه‌وه‌یه، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی سێ مانگ له ساڵی نوێی هه‌تاوی، شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كان حه‌قده‌ستی كرێكارانیان به پێی گه‌ڵاڵه‌ی په‌سه‌ندكراوی ساڵی ١٤٠٠ كه كه‌مترین رێژه‌ی په‌رداختی ٣ ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار تمه‌ن داناوه، په‌رداخت نه‌كردووه و كه‌متریان پێ داون. به وته‌ی كرێكاران جێژنانه و پاداشی ساڵی ڕابردوو و هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه و به‌رده‌وام له لایه‌ن به‌رپرسانی شیركهتهو هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان لێده‌كرێت.