كۆمه‌ڵێك له هێزه‌كانی ئاگركۆژێنه‌وه‌ی زاهیدان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به وته‌ی نوێنه‌ری ناڕازییانی به‌شدار بوو له‌م كۆبوونه‌وه‌یه، له ساڵی ٩٧ی هه‌تاویه‌وه كاری ئاگركۆژاندنه‌وه وه‌كوو پیشه‌یه‌كی سه‌خت و زیانبار پێناسه كراوه، به‌ڵام ئه‌ندامانی ئه‌و ناوه‌نده له شاری زاهیدان له مه‌زایاكانی بێبه‌ش كراون. پێرسۆنێلی ئاگركۆژێنه‌وه‌ی زاهێدان هه‌روه‌ها خوازیاری په‌رداختی چه‌ند مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو و حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمینی ئیجتیماعی بوون.