ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، به هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له دارستانه‌كانی نێوان گونده‌كانی “هانه شێخان” و “هه‌نجیران”ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان، شه‌ش كه‌س له ئه‌ندامانی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئه‌و ئه‌نجۆمه‌نه له كاتی كۆنترۆڵ كردنی ئاگره‌كه‌دا بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرتی ئه‌نجۆمه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ئاگره‌كه ده‌ستبه‌جێ دوو تیم له ئه‌ندامانی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئه‌و ئه‌نجۆمه‌نه چوونه‌ته شوێنه‌كه و به هۆی به‌ربڵاوی ئاگره‌كه، بانگهێشتی یارمه‌تی له هاورێیانیان ده‌كه‌ن و تیمێكی چه‌ند كه‌سی بۆ یارمه‌تی خۆیان ده‌گه‌یننه شوێنه‌كه. به‌ڵام به هۆی سه‌ختی و شاخاوی بوونی ناوچه‌كه، شه‌ش كه‌س له ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه تووشی ڕووداو ده‌بن و سێ كه‌سیان به هۆی قۆرسی برینه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی شاری سنه ده‌كرێن.
