كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی پترۆشیمی خۆراسان له شاری بۆجنوورد، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی مانگی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تی به پێڕانه‌گه‌یشتنی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی به داخوازییه‌كانیان، ده‌ستیان له كار كێشا و له ناوه‌ندی شیركه‌ت، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی پترۆشیمی خۆراسان خوازیاری چاكسازی له باروودۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت، به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ریزبه‌ندی پیشه‌كان و به‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان بوون. كرێكارانی به‌شداربوو له‌م كۆبوونه‌وه‌یه به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد، یه‌كریزییان زامنی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر سیسته‌می به‌رده‌داری سه‌رمایه‌داری زانی و خوازیاری هاوپشتی چینی كرێكار بوون بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و سیسته‌مه چه‌وسێنه‌ره.