كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری ورمێ، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی مانگی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی داخوازییه دواخراوه‌كانیان، له به‌رانبه‌ر بینای شاره‌داری ئه‌و شاره، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی شاره‌داری ورمێ به له‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم، وێڕای دربڕینی ناڕه‌زایه‌تی خوازیاری په‌رداختی داخوازییه دواخراوه‌كانیان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و هه‌روه‌ها په‌رداختی سه‌روه‌ختی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون. شایانی باسه كه په‌رداخت نه‌كردنی سه‌روه‌خت و دواخرانی حه‌قده‌ستی كرێكارانی شاره‌داری ورمێ، گۆشارێكی زۆری بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی كرێكاران هێناوه و سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه، هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی سه‌ره‌نجی به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه.