ڕۆژی سێ شه‌ممه ٢٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی شاره‌درای ئه‌هواز له ناڕه‌زایه‌تی به بیلاته‌كلیفی باروودۆخی پیشه‌یی و په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، بۆ جارێكی تر له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، درێژه‌یان به كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان دا.
كرێكارانی ناڕازی به ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تی له ناوه‌ندی شاری ئه‌هواز و به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد، خوازیاری گۆڕانی باروودۆخی پیشه‌یی و په‌رداختی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان بوون. به وته‌ی ناڕازییان، چه‌ندین جاره كه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به شێوه‌كانی ده‌ست له كار كێشانه‌وه و كۆبوونه‌وه ده‌رئه‌بڕن، به‌ڵام په‌یمانكار هیچ هه‌نگاوێكی بۆ جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان هه‌ڵنه‌گرتووه و شاره‌داریش له ئاست ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان بێ ده‌نگه.