کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

له‌ سێ داره‌ دانی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانی ئیسفه‌هان

اعدام سه زندانی در اصفهان1

سه‌رله‌ به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، سێ  به‌ندكراو له‌ زیندانی ناوه‌ندی ئیسفه‌هان به‌ ناوه‌كانی “سه‌جاد سو‌هرابی”، “مێهرداد خاكسار” و “حسێن پووزش”، له‌ زیندانی ئه‌و شاره‌ له‌ سێداره‌ دران.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و سێ به‌ندكراوه‌ چوار ساڵ له‌وه‌ پێش به‌ تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه‌ له‌ شاری ئیسفه‌هان، به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوون. به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، له‌ ئێستادا لانیكه‌م ٤٢٠ زیندانی مه‌حكووم به‌ ئێعدام له‌ به‌ندی چواری زیندانی ناوه‌ندی ئیسفه‌هان بوونیان هه‌یه‌. شایانی باسه‌ كه‌ سه‌رله‌ به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌ندكراوێك به‌ ناوی “مێهدی سه‌رحه‌دی” هاوكات له‌گه‌ڵ دوو برا به‌ ناوه‌كانی “ئه‌میر و ئه‌كبه‌ر جه‌لیلی فه‌ڕ”، هه‌ر له‌م زیندانه‌ له‌ سێداره‌ درابوون.