کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی به‌ربڵاو له‌ دارستانه‌كانی ئاوایی “هه‌نجیران”ی مه‌ریوان

ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی به‌ربڵاو له‌ دارستانه‌كانی ئاوایی هه‌نجیرانی مه‌ریوان

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌ هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ دارستانه‌كانی گوندی “هه‌نجیران”ی سه‌ر به‌ شاری مه‌ریوان، به‌شێكی زۆر له‌ ژینگه‌ و سرووشتی ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ ته‌واوی سوتێندرا.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ئه‌نجۆمه‌نی “سه‌وزی چیا”ی مه‌ریوان، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ئاگره‌كه‌ ئه‌ندامانیان چوونه‌ته‌ شوێنه‌كه‌ و ده‌ستیان كردووه‌ به‌ كوژاندنه‌وه‌ی به‌ڵام به‌ هۆی به‌ربڵاوی ئاگره‌كه‌ و ڕه‌شه‌باوه‌  داوایان له‌ خه‌ڵك كرد بچن به‌ هانایانه‌وه‌ و سێ تیمی دیكه‌ له‌ ژینگه‌ پارێزان و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ ناوچه‌كه‌ و خه‌رێكی كونترۆڵ كردنه‌وه‌ین.