کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

پەرەسەندنی زیاتری مانگرتنی گشتی کرێکارانی سەنعەتی نەوت

گسترش دامنه اعتراضات کارگران صنعت نفت

مانگرتنی گشتی کرێکارانی پەیمانی پاڵاوگەکەان، پێترۆشیمییەکان و نیروگاکان رۆژ بە رۆژ زیاتر پەرە دەستێنێ و تا ئێستا پتر لە 105 یەکەی سەنعەتی لە ئوستانە جۆراجۆرەکان بە مانگرتنەکەوە پەیوەست بوون.

کرێکارانی پەیمانی چەندین شیرکەتی سەر بە سەنعەتی نەوت، پێترۆشیمی و نیروگاکان لە رۆژی 29ی جۆزەردانەوە بە مەبەستی گەیشتن بە خواستەکانیان، کەمپیەنێکیان لە ژێر ناوی “بەتاڵ کردنی سەرتاسەری بیست-دەی 1400 “  وەڕێخست، کە رۆژ بە رۆژ زیاتر پەرەی سەندووە. سەرەکیترین خواستەکانی کرێکارانی مانگرتوو بریتییە لە: بردنە سەرێی حەقدەستەکان، دابین کردنی 10 رۆژ پشوو بۆ 20 رۆژ کار، دەرانی سەروەختی حەقدەستەکان، وەلانانی شیرکەتە پەیمانکارییەکان، هەڵوەشاندنەوەی یاسا دژە کرێکارییەکانی ناوچە ئازادە تجارییەکان، رەچاو کردنی ئیستانداردە بێهداشتییەکان و هەروەها بە رەسمییەتی ناسینی مافی رێکخراوبوون و کۆبوونەوە و دربڕینی ناڕەزایەتی لە داواکارییەکانی کرێکارانی مانگرتووە.