کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

درێژەی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌

تجمع کارگران نیشکر هفت تپه2

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی به‌شی دەفعی ئافه‌تی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌، بۆ پازده‌هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، ده‌ستیان دایه‌ مانگرتن وله‌ نێو شیركت كۆبوونه‌ویه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، پتر له‌ ١٦٠ كرێكاری به‌شی ده‌فعی ئافه‌تی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌، به‌ هۆی وەرزی بوونی پیشه‌كه‌یان و نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كاری، خوازیاری به‌ستنی گرێبەستی یه‌ك ساڵه‌ن. كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاند: چه‌ندین مانگ‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان هەیە و تا گه‌یشتن به‌ خواستەکانیان درێژە بە ناڕەزایەتی و کۆبوونەوەکانیان دەدەن.