کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانجیهان

بریندار بوونی ٧ كه‌سی بنه‌ماڵه‌یه‌كی خه‌ڵكی “قونییه‌” به‌ هۆی هێرشی گرووپه‌ فاشیسته‌كانی توركیه‌

بریندار بوونی ٧ كه‌سی بنه‌ماڵه‌یه‌كی خه‌ڵكی قونییه‌ به‌ هۆی هێرشی

ڕۆژی شەممە ١٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، لە شارى “قونییە”ی تورکییە ، گروپێکى ۶۰ کەسی فاشیست، بەچەقۆ هێرشیان کردە سەر بنەماڵەیەکى کوردی نزیک بە “‌هادەپ” و ۷ کەسییان بە سەختی بریندار کرد.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، بریندارەکان 4 ژن و 3 پێاون، کە هەموویان سەر بە بنەماڵەیەکن. لە تورکییە، رۆژانە لە لایەن گرووپە دەمارگرژ و فاشیستییەکانی نزیک بە حکوومەت هێرش دەکرێتە سەر ئازادیخوازن و لە لایەن دادگا و دەسەڵاتیشەوە نە تەنیا بەربەستێک بۆ ئەو سەرەڕۆییانە نییە بەڵکوو چاوپۆشییان لێ دەکرێ. جێی ئاماژەیە کە ماوەیەک لەوە پێشیش ، “دێنیز پویراز”، ئەندامی پارتی دیموکراتیکی گەلان (HDP) لە  بارەگای ناوەندی ئەو پارتە لە ئەزمیر لەلایەن کەسێکی سەر بە حکوومەتی تورکییە تیرۆر کرا.