کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

پەیوەست بوونی بەشێکی دیکە لە کرێکاران بە مانگرتنی کرێکارانی نەوتەوە

پیوستن کارگران سایر شرکتها به اعتصاب کارگران نفت

رۆژی شەممە 19ی مانگی پووشپەڕ، کرێکارانی چەندین شیرکەت و پاڵاوگەی دیکە بە مانگرتنی گشتی کرێکارانی سەنعەتی نەوتەوە پەیوەست بوون.

کرێکارانی پەیوەست بوو بە مانگرتنەوە بریتین لە: ” کرێکارانی پەیمانکاری ئیرەج فەرامەرزی”، “کرێکارانی شیرکەتی پیسا لە ئیران شار”، “کرێکارانی شیرکەتی دەریا ساحلی خەتی قیشم”، کرێکارانی شیرکەتی بێهدادی کانەکانی پاسارگاد” و “کرێکارانی ئۆ.دی.سی.سی. پاڵاوگەی ئابادان.

لە بەرواری 29ی جۆزەردانەوە زیاد لە سەد شیرکەت و پاڵاوگە کە بە هەزاران کرێکار لە خۆ دەگرێ مانگرتنێکی گەشتییان بە خواستی هەڵکشانی حەقدەست، هەڵوەشانەوەی گرێبەستە کاتییەکان، وەلانانی شیرکەتە پەیمانکارییەکان و لابردنی هەڵاواردن  و … دەست پێکردووە. ئەم مانگرتنە گشتییە رۆژ بە  رۆژ پەرەی زیاتری سەندووە و تا دێت بەربڵاوتر دەبێت.