ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، هێزه‌كانی سپای پاسداران له دۆڵی “بنار”ی سه‌ر به ناوچه‌ی “مەرگهوهڕ”ی ورمێ، كۆمه‌ڵێك له كۆڵبه‌رانیان داویە به‌ر ده‌سترێژی گوله و له ئاكامدا كۆلبه‌رێك گیانی له ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسناوی ئه‌و كۆڵبه‌ره “عه‌بدۆلعه‌زیز حاجی پوور” و خاوه‌نی سێ منداڵ ڕاگه‌یه‌ندراوه. ناوبراو خه‌ڵكی گوندی “چریك ئاوا”ی سه‌ر به ناوچه‌ی “مەرگهوهڕ”ه و هێشتا ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌كراوه.