ڕۆژی پێنج شه‌ممه ١٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، هێزه‌كانی ڕژیم به هاوكاری شاره‌داری ته‌ورێز هێرشیان كرده سه‌ر گەرەکێکی “حاشیه‌نشینی” شاری ته‌ورێز و ماڵی دانیشتووانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌یان وێران كرد كه ناڕه‌زایه‌تی ناوچه‌یه‌ی بەرینی لێكه‌وته‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییانی هه‌ژار و بێ دەرەتان كه توانای دابین کردنی هه‌زینه‌كانی كرێ نشینیان نییه و له‌ژێر هێڵی هه‌ژاری دا ده‌ژین، بۆ بەدەست هێنانی سەرپەنایەک بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان ڕوویان له‌و ناوچه‌یه كردووه به‌ڵام له‌گه‌ڵ هێرشی هێزه‌كانی شاره‌داری و پۆلیس ڕووبه‌ڕوو بوونەتە‌وه. خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی “لاله”ی ته‌ورێز له ناڕه‌زایه‌تی به هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ ڕووخاندنی ماڵه‌كانیان بەرگرییان لە خۆیان کرد و هێزه‌كانی ڕژیمیان به وتنه‌وه‌ی درووشم و به‌ردباران كردن ڕاو نا.