پێرسۆنێلی ئه‌ركان سالسی پاڵاوگه‌كانی گازی پارسی جنووبی، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، له بازنه‌ی كاكتووسی عه‌سه‌لوویه، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
پێرسرنێلی ئه‌ركان سالس و په‌یمانكاری له پیشه‌كانی نۆژهنكرپدنهوه و به‌رهه‌مهێنانی پاڵاوگه‌كانی گازی پارسی جنووبی، له ناڕه‌زایه‌تی به له‌خواره‌وه بوونی حقووقه‌كانیان ده‌ستیان داوه‌ته ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه و خوازیاری حقووقی ١٢ ملیۆن تمه‌نی بوون. كارمه‌ندانی ئه‌و ناونده هه‌روه‌ها خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، وه‌لانانی شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كان و به‌ستنی ڕاسته‌وخۆی قه‌رارداد له‌گه‌ڵ خاوه‌نكار و به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ئه‌قماری (١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان) بوون.