کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

کۆبوونەوەی کەشاوەرزان لە ئیسفەهان

تجمع کشاورزان اصفهانی

رۆژی چوارشەممە 16ی مانگی پووشپەڕ کۆمەڵێکی بەرین لە کەشاوەرزانی ئیسفەهان، پاش سێ مانگ چاوەڕوانی بۆ بەردانەوەی ئاو بۆ ناو رووباڕی “زایەندە روود” لە بەرامبەر بینای ئوستانداری کۆبوونەوە.

کەشاوەرزانی ناڕازی دەڵێن: “لە سێ مانگ لەوە پێشەوە کاربەدەستانی حکومەتی بڵێنیان دابوو، پیش بەڕێوەچوونی ئینتخاباتی رژیم، ئاو دەگەڕێننەوە بۆ رووباڕی “زایەندەروود” بەڵام تا ئێستە ئەم بەڵێنەیان بە کردەوە دەرنەهێناوە”. رژیم لە کاردانەوە بە ناڕەزایەتی کەشاوەرزان، هێزی چەکداری ڕەوانەی شوێنی کۆبوونەوە کردوو بە تووندوتیژی لە هەوڵی بڵاوەپێکردنی ناڕازیان بوو.