ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی “ناهید كه‌مانگه‌ر” خه‌ڵكی شاری كامیاران و “ئه‌مین ئیرانی زاده” خه‌ڵكی گوندی “حه‌سه‌نلوو”ی سه‌ر به شاری ورمێ، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “ناهید گه‌مانگه‌ر” كچی زیندانی سیاسی “حسێن كه‌مانگه‌ر” كه ئێستا له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی شاری سنه به‌ند كراوه، به دوای بانگهێشتی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری كامیاران، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌یه‌كی شاری سنه كراوه. له لایه‌كی دیكه‌وه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووس و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و هاووڵاتییه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ی خه‌ڵكی گوندی قاسملووی وڕمێ له‌به‌رده‌ستا نییه.