ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، كرێكاران و كارمه‌ندانی ئه‌ركان سالس وپه‌یمانكاری له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی پارسی جنووبی، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وی ناڕه‌زایه‌تی.
كرێكارانی پارسی جنووبی له به‌شه‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه و به‌رهه‌مهێنان، خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ستكانیان بۆ ١٢ ملیۆن تمه‌ن، به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ئه‌قماری ١٤ ڕۆژ كار و ١٤ ڕۆژ پشوودان، وه‌لانانی شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كان و به‌ستنی ڕاسته‌وخۆی گرێبەست له‌گه‌ڵ خاوه‌نكار، نه‌مانی نایەکسانی حقووقی نێوان كرێكارانی په‌یمانی و ڕه‌سمی بوون.