كۆمه‌ڵێك له پێرسۆنێلی خه‌رید خه‌ده‌ماتی ئۆرژانسی كۆمه‌ڵایه‌تی تاران، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌ست، ده‌ستیان له كار كێشایەوە و له شوێنی كاره‌كانیان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به‌شداربووان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه ڕایانگه‌یاند: ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان زۆر له خواره‌وه‌ی هیڵی هه‌ژارییه و ماوه‌ی ٢ ساڵه به‌رده‌وام حقووقه‌كانیان ٢ بۆ ٣ مانگ دوا ده‌خرێت. له به‌شێكی دیكه له وته‌كانیاندا ئاماژه‌یان به واكسینه نه‌كردنیان له كاتی كۆرۆنا كرد كه چۆن به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێك به باروودۆخی ته‌ندرووستیان ناده‌ن.