ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی پووشپه‌ڕ کۆمەڵێکی بەرین له ئوستانی ئیلام و به تایبه‌ت له شاری دیهلۆڕان، ، له ناڕه‌زایه‌تی به بڕانی به‌رده‌وامی برق كۆبوونه‌وه‌ی ناه‌ڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییان له شاری دیهلۆڕان له ناڕه‌زایه‌تی به قه‌تعی چه‌ند ساعه‌ته‌ی ڕۆژانه‌ی كاره‌با كۆبوونه‌وه و شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌یان بەستووە. هه‌روه‌ها له شاری ئیلام كاسبكارانی به‌شی خۆراكی و نانه‌واخانه‌كان به هۆی قه‌تعی به‌رده‌وامی برق تووشی زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆر هاتووۆن و هه‌ویره‌كانیان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له به‌رده‌م ئیداره‌ی به‌رقی ئه‌و شاره کۆکردووەتەوە.