رۆژی 14ی مانگی پووشپەڕ، 5 سەندیکای گەورەی کرێکارانی فەرانسە بە بڵاو کردنەوە بەیانییەیەک هاوپشتی و هاوخەباتی خۆیان لە گەڵ کرێکارانی مانگرتووی نەوت، گاز و پێترۆشیمی لە ئێران راگەیاند.
ئەم سەندیکایانە بریتین لە: “کۆنفێدراسیۆنی دێمۆکراتیکی کار”، کۆنفێدراسیۆنی گشتی کار”، “فێدراسیۆنی سەندیکایی یەکگرتوو”، یەکێتی سەندیکایی هاوپشتی” و “یەکێتی سەندیکا خۆبەڕێوەبەرە سەربەخۆکان”. ئەم سەندیکایانە لە بەشێک لە بەیانییەکەیان دا رایانگەیاندووە کە ” وێڕای هاوپشتی بەرینی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران لە خەبات و تێکۆشانی کرێکارانی مانگرتوو، پشتیوانی لەو بزووتنەوەیە دەکەن و خۆیان بە هاوخەبات و پشتیوانی مانگرتنەکان دەزانن”.