كرێكارانی رێستۆرانی شیرکەتی نه‌وتی لە فه‌لات قاڕه‌ی خارك ، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تی به له خواره‌وه بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان و نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوکات لە گەڵ بێکارکردنی نێوی كرێكارانی ریستۆرانەکانی دوورگه نه‌وتییه‌كان له سامانه‌ی ساپنا كه له‌ڕێكه‌وتی ٣٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری پارەکەوە ده‌ستی پێكرد، ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی زیاد له هه‌زار كرێكاری شیركه‌تی نه‌وتی فه‌لات قاڕه، به ١٥ ساڵ پێشینه‌ی كارییه‌وه، كه‌وتووەته بەر مه‌ترسیه‌وه. به وته‌ی كرێكاران: شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كان به‌م كاره ده‌یانه‌وێت بیمه‌ی ته‌كمیلی، ئیزافه كاری و كارانه، هه‌روه‌ها ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی كرێكاران زه‌وت كه‌ن و چاره‌نووسیان له ده‌ستی خاوه‌نكار دا بێت.