ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، خانه‌نشینكراوانی شیركه‌تی فڕۆكه‌وانی “هۆما”، له ناڕه‌زایه‌تی به دواخرانی مووچەکانیان و وەدینەهاتنی خواستەکانی دیکەیان، له به‌رانبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
له داخوازییه سه‌ره‌كییه‌كانی خانه‌نشینكراوانی شیركه‌تی “هۆما”، به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، په‌رداختی شه‌ش مانگ مووچە و مه‌زایای دواخراو، په‌رداختی حه‌قی خێزانداری به پێی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حقووقیانه. له ئێستادا شیركه‌تی فڕۆكه‌وانی “هۆما” لانیكه‌م ١٣ هه‌زار خانه‌نشینكراوی هه‌یه و به بیانووی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ماڵی له بەراوەرد کردنی خواستەکانیان خۆده‌بوێرێ.