له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردووەته سه‌ر ماڵی سێ هاووڵاتی به ناوه‌كانی “بێهزاد محه‌ممه‌دی” و نجات عه‌زیزی” خه‌ڵكی ئاوایی “شیان”ی سه‌ر به شاری سنه و هه‌روه‌ها “ژینا حه‌سه‌نی مۆقه‌ده‌م” دانیشتووی شه‌قامی سه‌عدی شاری سه‌قز و ده‌ستبه‌سه‌ریان كردوون.
به پێی راپۆرته‌كان، “ژینا” كچێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵه و پێشتر ئه‌ندامی یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم بووه كه به وه‌رگرتنی ئه‌مان نامه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌قز و به دوای ماوه‌یه‌ك له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم له شاری سه‌قز ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منییه له شاری سنه ده‌كرێت. له لایه‌كی دیكه‌وه و له شاری سنه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووس و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ی خه‌ڵكی گوندی شیان له‌به‌ر ده‌ستا نییه.