هه‌موو ڕۆژێ هه‌واڵی ئاگر گرتنی گۆشه‌یه‌كی دیكه له سرووشتی جوان و سه‌رسه‌وزی ڕشتهكێوهكانی زاگرۆس له ڕۆژئاوای ئێران بڵاوده‌كرێته‌وه. ده‌ڵێی ئه‌وه چاره‌نووسی حه‌تمیی ئه‌م دارستانانهیه كه هه‌موو ساڵێ له مانگه‌كانی جۆزه‌ردان و پووشپه‌ڕدا ئاگر له گیانیان به‌ربێ. پاش ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوو له ئۆستانه‌كانی كۆهگیلۆیه و بویه‌رئه‌حمه‌د و له‌ناوچوونی سه‌دان هێكتار له دارستانه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه، ئه‌مجار نۆره‌ی دارستانه‌كانی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت هات. هێشتا هه‌واڵی كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگر له‌م ناوچه‌یه بڵاو نه‌ببۆوه كه دارستانه‌كانی مه‌ریوان له ناوچه‌ی “ده‌ره‌وه‌ران” ئاگریان تێبه‌ربوو.
له سه‌ره‌تای ساڵی ١٤٠٠ه‌وه هه‌تا ئێستا ته‌نیا له ئۆستانه سنوورییه‌كانی وه‌ك ئیلام، كرماشان، كوردستان و ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، پتر له ١٠٠ ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی گه‌وره و چكۆله ڕووی داوه كه زۆربه‌یان له مانگه‌كانی جۆزه‌ردان و پووشپه‌ڕدا بوون. به پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی چالاكانی ژینگه‌پارێز له ماوه‌ی ١٠ ساڵی ڕابردوودا نزیك به ٤ ملیۆن هێكتار له كۆی نزیك به ١٠ ملیۆن هێكتاری دارستانه‌كانی زاگرۆس به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه و هۆكاره‌كانی دیكه له‌ناوچوون. له ئاستی ئێرانیشدا له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئیسلامی، یه‌ك سێهه‌می گشت دارستانه‌كانی ئێران له‌ناوچوون. دارستانه‌كانی زاگرۆس به پانتایی ١١ ئۆستانی ئێران و به ڕووبه‌ری ٦ ملیۆن هێكتارهوه، ٤٠ له‌سه‌دی دارستانه‌كانی ئێران پێكدێنن.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یكه پێش‌گرتن له په‌ره‌سه‌ندنی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی دارستانه‌كان، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌جیدی وه‌رناگیرێت، گه‌لێك هۆكاری جۆراوجۆری دیكه‌ش له ڕه‌وتی له‌ناوچوونی دارستانه‌كانی ئێران‌دا ڕۆڵیان هه‌یه. له ناو ئه‌و هۆكارانه‌دا، هۆكاری مرۆیی له هه‌مووان به‌رچاوتره:
له ئۆستانه‌كانی كوردستان و ئازه‌ربایجانی غه‌ربی ڕۆڵی سپای پاسداران له ئاگرتێبه‌ردانی به‌ئانقه‌ستی دارستانه‌كان، به‌هۆكاری ئه‌منییه‌تی حاشاهه‌ڵنه‌گره. هه‌روه‌ها مانۆڕه نیزامییه‌كانی سپای پاسداران له‌و ناوچه‌یه هه‌موو جارێ ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی به‌رینی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. یه‌كێك له كارناسانی “سازمانی مۆحیتی زیست” كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت، له وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ئیندێپندێنتی بریتانیاییدا ده‌ڵێ: “به‌شێكی زۆر له ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی دارستانه‌كان له ئێران به‌ئانقه‌ست و به ئاگاداریی ڕێكخراوێك ڕوو ده‌دات كه به‌رپرسی پاراستنی له‌وه‌ڕگه و دارستانه‌كانه”. ئه‌و له وڵام به پرسیارێك سه‌باره‌ت به ده‌ستبه‌سه‌ركردنی پتر له ١٠٠ چالاكی ژینگه‌پارێز له كوردستان و كرماشان له ساڵی ٩٩دا و په‌یوه‌ندیی به‌م بابه‌ته‌وه ده‌ڵێ: “زانیارییه‌كی زۆرم له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كانی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه “سازمانی مۆحیتی زیست” چه‌ند ساڵێكه به‌شێوه‌ی جیدی له به‌دواداچوونی په‌روه‌نده‌ی ئه‌منییه‌تی ژینگه‌یی مه‌نع كراوه. به‌ڵام به‌له‌به‌رچاوگرتنی پێشینه‌ی ئه‌م بابه‌ته به‌تایبه‌ت له كوردستان، درێژه‌ی له‌ناوبردنی دارستانه‌كان به‌جۆرێك ئه‌منییه‌تییه و ته‌نانه‌ت ڕێكخراوی له‌وه‌ڕگه و دارستانه‌كانیش ناتوانێ له‌مجۆره مه‌سه‌لانه‌دا ده‌خاڵه‌ت بكات.”
قازانجپه‌رستی و ڕه‌ونه‌قی بازاڕی موعامه‌له‌ی له‌ناوبردنی دارستانه‌كان و كردنیان به زه‌ویی قابیلی فرۆش، بڕینه‌وه‌ی داره‌كان بۆ ساخت و ساز، ویلاسازی و شاره‌ك سازی به بێ به‌رنامه‌ڕێژییه‌كی كارناسی كرا‌و كه تێیدا پاراستنی ژینگه‌ی له ئه‌وله‌وییه‌تدا بێت، به‌رده‌وام زیادی كردووه. ڕشتنی زبڵه‌كانی وه‌ك شیشه كه له گه‌رمادا دا‌غ ده‌بن و وه‌ك ئاوێنه‌یان لێدێ له زومره‌ی هۆكاره‌كانی ئه‌و ئاگركهوتنهوانهن كه ڕوویان داوه.
له‌ناوچوونی ئه‌م سرووشته جوانه و ئه‌م پهناگایهی سه‌دان جۆر بوونه‌وه‌ری ده‌گمه‌ن، له‌به‌رچاوی ده‌زگا پان و به‌رینه نیزامی و ئیدارییه‌كانی ڕژیمدا ڕووی داوه، به بێ ئه‌وه‌یكه هه‌وڵێكی كاریگه‌ریان بۆ ڕاگرتنی دابێت. ئه‌وه ته‌نیا خه‌ڵكی خۆجێیی بوون كه به ده‌ستی به‌تاڵ و به خستنه مه‌ترسیی گیانی خۆیانه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی توانیویانه دارستانه‌كانیان له چنگ بڵێسه‌كانی ئاگر ده‌رباز كردووه. كووژاندنه‌وه‌ی ئاگرێك به‌و به‌ریناییه ته‌نیا به كه‌ره‌سته‌ی مۆدێرنی ئه‌مڕۆیی له‌وانه فڕۆكه‌ی ئاوپاش ده‌كرێ. سپای پاسداران و ئه‌رته‌شی كۆماری ئیسلامی كه هه‌موو ڕۆژێ له گۆشه و كه‌ناری ئێران ده‌ست ده‌كه‌ن به مانۆڕدانی پڕ هه‌زینه و زۆر جاریش خۆیان هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرن، كه‌ره‌سته‌ی پێویست بۆ كووژاندنه‌وه‌ی ئاگر ناخه‌نه ئیختیار. ئه‌وان كه له‌گه‌ڵ بیستنی چكۆله‌ترین هه‌واڵی خۆپیشاندان و حه‌ره‌كه‌تی ناڕه‌زایه‌تی به خێراترین شێوه بۆ سه‌ركوت كردنی ناڕازیان، خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه شوێنی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان، له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا كه ئاگر، دارستان و له‌وه‌ڕگه‌كانی ڕۆژئاوای ئێرانی له‌ناو ده‌برد، هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان له‌خۆیان نیشان نه‌دا. فه‌رمانداری سه‌رده‌شت له‌م پێوه‌نده‌دا ده‌ڵێ: كه‌ره‌سته‌ی پێویستمان نییه، ته‌نانه‌ت پێداویستیی سه‌ره‌تایی و ئاسایی وه‌ك جلی تایبه‌ت به كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر و نهردیوانیشمان به ڕاده‌ی پێویست نییه.
پاراستنی دارستانه‌كان و ئه‌ساسه‌ن بایه‌خدان به هه‌موو توخمه‌كانی ژینگه و پاراستنی سڵامه‌تی مرۆڤ و باقیی زینده‌وه‌ره‌كان، یه‌كێك له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی مانه‌وه‌ی ژیانه، كه كۆماری ئیسلامی خۆی له به‌رامبه‌ریدا بێ ئه‌رك ده‌زانێ.