ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له پێرسۆنێلی په‌یمانی ناوه‌ندی بێهداشتی قۆم، له ناڕه‌زایه‌تی به پێرانه‌گه‌یشتنی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی به داخوازییه‌كانیان، له به‌انبه‌ر بینای وه‌زاره‌تی بێهداشت ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، پێرسۆنێلی په‌یمانی ناوه‌ندی خزمه‌تگوزاری سه‌لامه‌تی قۆم، خوازیاری گۆڕانی دۆخی دامه‌زرانیان بوون و ڕایانگه‌یاند: حەقدەستەکانیان تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م كراوه‌ته‌وه و له هه‌موو جۆره مه‌زایایه‌ك بێبه‌ش كراون. له لایه‌كی دیكه‌وه بە پێچه‌وانه‌ی په‌ره‌ستاران و كارمه‌ندانی نه‌خۆش خانه‌كان، حه‌قی كۆرۆنایان پێ نه‌دراوه و له‌م مافەش بێبه‌شن.