كرێكارانی شاره‌داری خۆڕه‌مشەهر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تی به نەدرانی ٦ مانگ حه‌قی بیمه، بۆ جارێكی دیكه ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه و خوازیاری به‌دیهاتنی خواسته‌كانیان بوون.
كرێكارانی شاره‌داری خۆڕه‌مشار، له ڕێكه‌وتی شه‌ممه ١٢ی مانگی پووشپه‌ڕه‌وه ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه و ده‌ڵێن: به‌رپرسانی ڕژیم له باروودۆخی ژیانیان ئاگادارن، به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ جێبه‌جێ كردنی داخوازییه‌كانیان هه‌ڵنه‌گرتووه. به وته‌ی كرێكاران له ساڵی ٩٩وە حه‌قده‌ست و بیمه دواخراوه‌كانیان به ته‌واوی په‌رداخت نه‌كراوه و وێڕای گۆڕانكاری له شاره‌دارییە‌كان، باروودۆخیان وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه و خواسته‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كراوه.