كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری ئیلام، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی ماوه‌ی شه‌ش مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان په‌رداخت نه‌كراوه، هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌كانیان چه‌ندین مانگه به ڕێكخراوه‌ی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كراوه. به‌شداربووانی ئه‌م كۆبوونهوهیە نیگرانی خۆیان له باروودۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت ده‌ربڕی و خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی به‌ڕێوبه‌رانی ده‌وڵه‌تی به داخوازییه‌كانیان بوون.