رۆژەکانی یەکشەممە و دووشەممە 13 و 14ی مانگی پووشپەڕ، کۆمەڵێک لە کەشاوەرزانی شووش و ئیسفەهان لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی خواستەکانیان کۆبوونەوە.
رۆژی یەکشەممە کەشاوەرزانی شووش بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر فەرمانداری ئەو شارە ناڕەزایەتی خۆیان بە کەمتەر خەمی و بەڵێن شکێنییەکانی بەرپرسان دەربڕی. کەشاوەرزانی ناڕازی دەڵێن: شەش مانگە لە دەسترەنجی خۆیان بێبەرین و لەو دۆخە نالەبارە دا، ژیان و گوزەرانیان تووشی تەنگ و چەڵەمەی زیاتر بووە. هەروەها رۆژی دووشەممە 14ی مانگی پووشپەڕ، کۆمەڵێک لە کەشاورزانی ئیسفەهان لە ناڕەزایەتی بە بەستنی رووباری “زایەندە روود” و زەوت کردنی “حەقئابە”کەیان لە بەرامبەر “شیرکەتی ئاوی ناوچەیی” کۆبوونەوە.