شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی په‌یمانیی نه‌وت له به‌یانییه‌ی ژماره چواری خۆیدا وێڕای ئاماژه به وتووێژه‌كانی نێوان ژماره‌یه‌ك له كرێكاران له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی و له‌وانه سه‌عید جه‌لیلی، ڕایگه‌یاندووه كه “پێكهاتنی شۆرای ئیسلامی خواستی ئه‌وان نییه” و هه‌روه‌ها ته‌ئكیدیان كردووه كه حه‌قده‌ستی هیچ كرێكارێك نابێ له ١٢ ملیۆن تمه‌ن كه‌متر بێت.
له‌م به‌یانییه‌یه‌دا هاتووه كه: “به وته‌ی یه‌كێك له به‌شداربووانی ئه‌م دانیشتنه قه‌راره له سه‌ره‌تای كاری ده‌وڵه‌تی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، دانیشتنێك به به‌شداریی وه‌زیرانی كابینه‌ی ناوبراو به‌ڕێوه‌بچێت و ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارا دایه كه ئیداره‌ی كاری عه‌سه‌لوویه به گۆڕانكاریی بنه‌ڕه‌تییه‌وه له‌ژێر چاوه‌دێریی پارسی جنووبی بێته‌ده‌رێ و له‌ژێرناوی شۆرای ئیسلامیی كار، چالاكی بكات. هه‌ر له ئێستاوه ڕایده‌گه‌یه‌نین كه شۆرای ئیسلامی و پێكهاتنی هه‌ر ڕێكخراوێك له‌ژێرناوی ڕێكخراوی “سه‌ربه‌خۆ”ی كرێكاری له هه‌یئه‌تی ده‌وڵه‌تدا هه‌وڵێكه له‌دژی ئێمه كرێكاران و وڵامی ئێمه كرێكاران نییه.”