ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی شاری مه‌ریوان له ناڕه‌زایه‌تی به كۆشتنی كۆڵبه‌ران، له به‌رزایه‌كانی ته‌ته‌ی هه‌ورامان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كۆبوونوهوه به دوای كۆشتن و برینداركردنی چه‌ند كۆڵبه‌ر له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا به‌ڕێوه‌چوو كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه كرابوونه ئامانج. به‌شداربووان له‌م كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست نه‌بوونی هه‌لی كار و ڕوو كردنی هاووڵاتییان به پیشه‌یه‌كی سه‌خت وه‌كوو كۆڵبه‌ری، ده‌ربڕی و كۆشتنی كۆڵبه‌رانیان مه‌حكووم كرد و خوازیاری كۆتایی هێنان به قۆربانی كردنی ڕۆژانه‌ی كۆڵبه‌ران بوون. له‌م كۆبوونه‌وه ژماره‌یه‌ك له كۆڵبه‌ران له سه‌ر باروودۆخی خراپی ژیان و سه‌ختییه‌كانی ئه‌م پیشه‌یه چه‌ند كۆرته باسێكیان پیشكه‌ش كرد. بهشدربووان هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی خوێنی كۆڵبه‌ران ده‌ڕێژن له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زاوه محاكمه و لیپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵا بكرێت، ئه‌دی كه‌س بۆ به‌ده‌ست هێنانی لۆقمه نانێك گیانی له ده‌ست نادا.