ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی بێكار كراوی شیركه‌تی لووله سازی خووزستان، له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ره‌نج نه‌دان به خواسته‌كانیان، له به‌رانبه‌ر ئۆستانداری خووزستان له ئه‌هواز، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه ڕایانگه‌یاند كه ماوه‌ی ٧٠ ڕۆژه بۆ جێبه‌جێ كردنی داخوازییه‌كانیان سه‌ردانی ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیانن. جێی ئاماژه‌یه كه له ڕێكه‌وتی ٢٢ی مانگی گۆڵانی ئه‌مساڵ، خاوه‌نكار له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌س له هێزه لباس شه‌خسیه‌كان سه‌ردانی كارخانه‌ی كرد و ٨٠ كه‌س له كرێكارانی به هه‌ڕه‌شه و لێدان له كارخانه ده‌ركرد.