كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ده‌ركراوی كارخانه‌ی بازیافتی زبڵ و خاشاكی ئه‌هه‌ر، ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تی به داخستنی كارخانه و بیكار كردنیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ناڕازیان ماوه‌ی ٦ ساڵه كه‌به‌سه‌ر داخستنی ئه‌و كارخانه‌یه تیپه‌ڕ ده‌بێت و تا ئێستا به‌رپرسان هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ ده‌ست به‌كار كردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوه‌نده هه‌ڵنه‌گرتووه. شایانی باسه كه ئه‌م كارخانه‌یه ئێستا به چه‌ندین تۆن زبڵه‌وه داخراوه و كرێكاران خوازیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كارن.